لە زاخۆ

سێ کەس بە چەک و مادەی هوشبەرەوە دەستگیرکران

 964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

شەوی رابردوو پۆلیسی زاخۆ سێ کەسی دەستگیر کردووە، کە مادەی هۆشبەر و چەکی جۆراوجۆریان پێوەگیراوە.

لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو گەنجانەدا، دەمانچە و چەقۆ و بۆکس خەنجەر و بڕێک مادەی هۆشبەریان پێبووە.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی وت، “هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردنی ئەو گەنجانە نەبووە، تەنیا لە کاتی پشکنینی ئاسایی مەفرەزەکانماندا ئەو مادانەیان پێوەگیراوە و دەستگیر کراون”.

وتیشی، “سکاڵایەکیان لەسەر مادەی هۆشبەر لە لایەن ئاسایشەوە لەسەر تۆمارکراوە، بەهۆی هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەتیشەوە سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار کراوە”.

بە پێی قسەی وتەبێژەکەی پۆلیسی زاخۆ، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دۆسییەکەیان رەوانەی دادگا کراوە.

لە دوێنێوە پۆلیسی زاخۆ دەستیکردووە بە دانانی بازگە و مەفرەزەی کاتی بەمەبەستی دەستگیرکردنی داواکراوان و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەل و مادەی قەدەغەکراو.

پۆلیسی زاخۆ هۆکاری دانانی بازگە کاتییەکانی وت

پۆلیسی زاخۆ هۆکاری دانانی بازگە کاتییەکانی وت

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد