تەنیا لە شەوی سەری ساڵ

تیمەکانی فریاگوزاری خێرا لە سلێمانی چوونەتە سەر 17 حاڵەت

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

تەنیا لە شەوی سەری ساڵی 2024 دا لە سلێمانی تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا چوونەتە سەر 17 حاڵەت.

حاڵەتەکان جۆراوجۆر بوون،  بەشێکی زۆریشیان بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە بووە و بەر چاو و دەستی هاوڵاتیان کەوتووە.

سەرجەم حاڵەتەکان جگە لە یەک حاڵەت، هەر لەو شوێنەدا چارەسەری خێرایان بۆ کراوە و حاڵەتێکی کەوتنە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلیش رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.