33 بیری نوێ
ئەمساڵیش کێشەی ئاوی هەولێر چارەسەر نابێت
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
كەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی و گۆڕانی كەشوهەوا، كاریگەریی راستەوخۆی كردووەتە سەر بێ ئاوی لە گەڕەكەكانی هەولێر.
لە ماوەی ساڵێكدا ژمارەیەكی زۆر بیریش لێدراوە، بەڵام پێناچێت كێشەی كەمئاوی چارەسەر ببێت.
زەردەشت عەبدولخالق بەڕێوبەری ئاوی هەولێر بە 964ـی وت، لە ساڵی 2023 توانیویانە بەشێك لە گرفتەكان چارەسەر بكەن و بە درێژایی 13 هەزار و 460 مەتر مەجاری دروستکراوە، هەروەها بە درێژی 320 مەتر ئاوەڕۆی سندوقیی كۆنكرێت دروستکراوە.
وتیشی، هەر لەو ساڵەدا 515 پرۆژە لە بواری ئاو ئەنجامدراون، بە درێژیی زیاتر لە حەوت هەزار مەتر بۆری ئاوەڕۆ دانراوە، هەروەها کارەبا بۆ 273 بیر دابینکراوە.
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دەڵێت، 73 بیر لێدراوە، زیاتر لە 68 هەزار مەتر تۆڕی ئاو دانراوە، 33 بیری نوێ بۆ گەڕەکە نوێیەکان لێدراون، لەگەڵ 40 بیری بەدیل و بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاویش 19 پرۆژە ئەنجامدراون بە گوژمەی 500 ملیۆن دینار.
پێداچوونەوە: توانا نەقی