بەفر لە ناوچەیەکی باڵەکایەتی _ وێنە: 964
شەپۆلەکە سێ رۆژە
پێشبنی دەکرێت بەفر و بارانێکی سێ رۆژە بەرێگەوەبێت
ئەحمەد مستەفا
پێشبینی وایە، لە رۆژی پێنجشەممەوە 4.1.2024 کەشێکی سارد هەڵبکات و بەفر و باران ببارێت.
کەشە ساردەکە سێ رۆژ دەخایەنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 31.12.2023 محەمەد کەلاری، پێشبینیکاری کەشناسی ئەوەی بە 964 وت، له نێوان 4.1.2024 بۆ 6.1.2024 شهپۆلێكی بهفر و باران ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەهۆیەوە کەسێکی سارد هەڵدەکات.
ئەوەشی وت، پێشبینی وایە لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت، هاوکات، دوای ئهوهش چهند شهپۆلێکی یهك له دوای یهك لهسهر نهخشهكانی کەشوهەوا دهركهوتوون، کە ئاماژەن لە سەرەتای ساڵ دادەبارن.
ئەوە لە کاتێکدایە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، بۆ سبەی دووشەممە یەکەم رۆژی ساڵی 2024 دەڵێت، پلەکانی گەرما وەک خۆی دەمێنێتەوە و ئاسمانیش پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.