دیمەنی ئەو پولی دۆمینانەی لە گەدەی گەنجێک دەرهێنرا.وێنە.نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر
لە هەولێر
بە نەشتەرگەری چەرخ و ژمارەیەک پولی دۆمینە لە گەدەی گەنجێک دەرهێنرا
964+
توانا نەقی
لە حاڵەتێکی دەگمەندا گەنجێک لە هەولێر دوای ئەوەی ژمارەیەک پولی یاری دۆمینە و چەرخی قوتدابوو گەیاندرایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا
ئەمڕۆ یەکشەممە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بڵاویکردەوە، دوای نەشتەرگەری و دەرهێنانی پولی دۆمینەکان و چەرخ ژیانی ئەو گەنجە لە مەترسی رزگار کرا.
دەشڵێت، گەنجەکە تەمەنی 22 ساڵ بووە و ئێستا تەندروستی باشە.