لە سەیدسادق
بەبێ خاوەنەکەی دەستگیرا بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندندا
964+
توانا نەقی
بە قسەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی سەرەڕای رێگرییەکانیان بۆ هەڵکەندنی بیری نایاسایی، بەڵام بەشێک لە هاوڵاتیان هەر بەردەوامن لەو کارە و ئەوانیش لێپێچینەوەی یاسایی دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتیەکە بڵاویکردووەتەوە، لە سنووری گوندی قەدەفەری لە سنووری سەیدسادق توانراوە دەستبگرن بەسەر ئامێرەکانی بیرهەڵکەندندا.
دەشلێت، یەک ئامێری بیرهەڵکەندن، 17 بۆری و یەک مۆلیدەی گەورە دەستیبەسەردا گیراوە.
پێش گەیشتنی مەفرەزەکە کەس لەوناوەدا نەماوە و تەنیا ئامێرەکانیان جێهێشتووە کەس دەستگیرنەکراوە، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە رادەستی دادوەر کراوە و گەڕان بەداوای تۆمەتبارانێش بەردەوامە.