گەردونناسی چی دەڵێت؟
ئایە سووربوونی مانگ نیشانەی هەبوونی مەترسیە؟
964+
ئەحمەد عەبدوڵا
ئەمشەو لە ئاسمانی هەولێر مانگ سوور و خوێناوی دەرکەوت، بەگوێرەی زانیاریەکانی بواری گەردونناسی، کاتێک مانگ لە ئاسۆوە نزیک دەبێتەوە و تیشکەکانی زیاتر بەناو بەرگە هەوادا تێدەپەڕن ئەو رەنگانەی شەپۆلیان کورتترە دەرناکەون و رەنگە شەپۆل درێژەکانی وەک سوور و زەرد دەمێننەوە، هەندێک جاریش بەهۆی بوونی زۆری خۆڵ لە ئاسمانی شارەکە دەکرێت مانگ بە رەنگی زەرد یان پرتەقاڵی دەربکەوێت.
شارستانیەتە دێرینەکان قسەی جیاوازیان لەسەر مانگی سوور هەیە، بەشێکیان دەڵێن دەبێتە هۆی روودانی بومەلەرزە و کارەساتی سروشتی و شارستانیەتە دێرینەکانی میسۆپۆتامیا بڕوایان وابووە مانگ هێرشی دەکرێتە سەر لەو کاتانە.
سەنتەری توێژینەوەی جوگرافی ئەمریکی (USGS) لە ئەنجامی نوێترین توێژینەوەیان بۆیان دەرکەوتووە کە مانگی سوور یان مانگی پڕ هیچ پەیوەندییەکی بە زۆربوون یان روودانی بومەلەرزە نییە.