غازی بازرگانی گرانبووە

ئەو غازەی بۆ هەولێر دابیندەکرێت کورتهێنانی هەیە

964+

ژووری هەواڵ

بڕی ئەو غازەی کە رۆژانە بۆ پارێزگای هەولێر دابیندەکرێت کەمترە لە خواست و زیاتر لە 100 تۆن کورتهێنانی هەیە، ئەمە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی غازی بازرگانی، غازە حکومییەکەش لەسەر بریکارەکان گرانبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.12.2023، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، نرخی غازی حکومی نەگۆڕاوە و هەر وەک پێشتر بتڵێک بە هەشت هەزار و 500 دینار پڕدەکرێتەوە، بەڵام ئەو غازەی کە لە بازاڕی رەش دەفرۆشرێت گرانبووە.

“بەهۆی هاتنی سەرما خواست لەسەر غازی ماڵان زیادیکردووە، بۆیە غازی بازرگانی کەمێک گرانبووە”، نەبەز عەبدولحەمید وای وت.

بە وتەی قایمقامی هەولێر، رۆژانە پێویستیان بە 400 تۆن غاز هەیە بۆ پڕکردنەوەی خواستی هاوڵاتیانی پارێزگاکە، بەڵام رۆژانە 280 تا 300 تۆنیان بەدەست دەگات.

بەڵێن حەیدەر پیرداود، غازفرۆشێکی هەولێرە، ئەو بە 964ـی وت، بەهۆی کەمبوونەوەی بڕەکەی، لە کۆگاکانی پڕکردنی غاز بوتڵێک لە جۆری حکومییەکە 750 بۆ هەزار دینار لەسەر ئەوان گران بووە، جۆرە بازرگانییەکەش بە 12 هەزار و 500 دینار دەکڕن.

“ئێستا بوتڵێک غازی حکومی بە حەوت هەزار و 500 دینار دەکڕین، پێشتر بە 6500 دینار بۆ 6750 دینار بوو، جۆرە بازرگانییەکەش بە 12500 دینار پڕدەکەین”، بەڵێن حەیدەر پیر داود وای وت.

كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تى قه‌یرانى غازی له‌ ته‌قته...

كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تى قه‌یرانى غازی له‌ ته‌قته‌ق دروست كرد