مەرجیان هەیە

دوای زیاتر لە کاتژمێرێک رێگای خەلەکان کرایەوە

964+

بەرزان عوسمان

دوای زیاتر لە کاتژمێرێک، خۆپیشاندەران رێگای خه‌له‌كان بۆ راپه‌ڕینیان کردەوە و دەڵێن، تا رۆژی یەکشەممە مۆڵەتە، ئەگەر کێشەکانمان چارەسەر نەکرێت، ئەمجارە بە شۆفڵ، خۆڵ لە رێگاکە دەڕێژین و بەیەکجاری رێگاکە دەگرین.

ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی خەلەکان رێگای سەرکیان داخست، لەماوەی ئەم مانگە ئەوە سێیەمجارە ئەو رێگایە دادەخەن و خۆیان دەڵێن، بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری، “بەتەواوی پەرێشانین”.

جگە لە نەبوونی خزمەتگوزاری، هاوڵاتیانی خەلەکان دەڵێن، ئەو بارهەڵگرانەی بەو شەقامە سەرەکییە تێپەڕ دەبن بوونەتە کێشە بۆ رێگاکە و خەڵکی ناوچەکە.

بارهەڵگرەکان بۆ هاوڵاتیانی خەلەکان بوون بە کێشە

بارهەڵگرەکان بۆ هاوڵاتیانی خەلەکان بوون بە کێشە