هیچ روویداوە؟
گرووپێكی چه‌كداری ده‌ڵێن له هه‌ولێر “بنكه‌یه‌كی ئیسرائیل”یان كردووه‌ته ئامانج
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
گرووپی چه‌كداری “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق” ئه‌مڕۆ پێنجشەممە له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێن، “ناوەندێکی سیخوڕیی ئیسرائیل”یان لە هەولێر کردووەتە ئامانج.
گرووپه‌كه، كه به نزیكی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێن، لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاندووە، “لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، ناوەندێکی سیخوڕی تەکنیکی سەر بە ئیسرائیلیان لە نزیک شاری هەولێر کردووه‌ته ئامانج لە کاردانەوەی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی سڤیل لە غەزە”.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌نگی هیچ بۆمب و ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له هه‌ولێر نه‌بیستراوه و ده‌زگه‌كانی ئه‌من و ئاسایشیش له هه‌ولێر هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
شه‌وی رابردوو دژە تیرۆری کوردستان لە بارەی خستنە خوارەوەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو راگەیەنراوێکی بڵاوکردوەتەوە و رایانگه‌یاند، لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانه‌وه خراوەتە خوارەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، شه‌وی رابردوو کاتژمێر 7:50 خولەک لە نزیک گوندی ئاشۆکانی ناحیەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان خراوەیە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.