تەنیا سێ مانگ لە دهۆک بوو

یاریزانێکی کامیرۆنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی دهۆک هەڵوەشاندەوە

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

یانەی دهۆک دەستبەرداری یاریزانێکی کامیرۆنی بوو، کە تەنیا سێ مانگ لەگەڵ یانەکە بەردەوامبوو، ئەمڕۆ گرێبەستەکەی بە رەزامەندی یاریزانەکە و کارگێڕی یانەکە هەڵوەشاندەوە.

پاتریک روودۆلف ئنگومبی، یاریزانێکی کامیرۆنییە و لە مانگی 10ی ئەمساڵ پەیوەندی بە یانەی دهۆکەوە کرد.

شڤان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی دهۆک بە 964ی وت، “ئەمڕۆ چوارشەممە 27.12.2023 گرێبەستی یاریزانەکە بەرازەمەندی هەردوولا هەڵوەشایەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئاستی ئەم یاریزانە بەپێی پێویست نەبووە و وەکو یاریزانانی پیشەگەری تر نەبوو لە یانەکە”.

وتیشی، گرێبەستی ئەم یاریزانە بۆ ماوەی دوو ساڵ بوو، بەڵام تەنیا سێ مانگ مایەوە و یاریزانەکەش خۆی ویستی لە یانەکە بڕوات.

یانەی دهۆک ئێستا بەدوای یاریزانێکی پیشەگەر دەگەرێت بۆ شوێنی ئەو و تاوەکو ئیستا چەند یاریزانێک لەژێر چاودێری یانەکەدان.

شڤان محەمەد ئەوەشی باسکرد، لە پلاندایە لە رێکەوتی 5.1.2024 کاتی گواستنەوەی یاریزانەکانە و لەوانەیە یاریزانی زیاتر بڕۆن و یاریزانی نوێ بهێنینە یانەی دهۆک.

پێداجوونەوە: موحسین عومەر

راهێنەری یانەی دهۆک دەستیلەکارکێشایەوە

راهێنەری یانەی دهۆک دەستیلەکارکێشایەوە