سۆراغی 964
ئەمڕۆ تورکیا پێنج جار بۆردوومانی پێنجوێنی کردووە
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
لە بەیانیەوە فڕۆکەکانی تورکیا پێنج جار هەریەکە لە گوندەکانی ساڵیاوا و کانی میرانی قەزای پێنجوێنیان بۆردوومان کردووە.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی قەزای پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، چوار جار گوندی کانی میران و یەک جار گوندی ساڵیاوا بۆردوومان کراوە.
ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی نادڵنیایی لە پارێزراوی رێگاکە نەمانتوانیوە بچینە شوێنی بۆردوومانەکە.
964 پەیوەندی کرد بە نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن، ئەوان دەڵێن، هیچ بریندارێکی ئەو رووداوە نەهێنراوەتە نەخۆشخانەی پێنجوێن.
شایەتحاڵێک بە ناوی جوامێر کەریم دانیشتووی گوندی کانی میران بە 964ی راگەیاند، بۆردوومانەکە بە درۆن بووە و کیلۆمەترێک لە گوندەکەوە دوور بووە.
ئەو شایەتحاڵە ئەوەش دەڵێت، “چەکدارانی پەکەکە لەو شوێنانەدا بارەگا و خانوویان هەیە، هیچ زیانێکی گیانی مەدەنی نەبووە و نازانین زیانی پەکەکە چەند بووە”.