دیمەنی ئەو مادە هۆشبەرانەی دەستیبەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی کەرکوک
شەقامی پارێزگای کۆن
نزیکەی سێ کیلۆ مادەی هۆشبەر لە کەرکوک دەستیبەسەردا گیرا
964+
توانا نەقی
پۆلیسی کەرکوک لە باڵەخانەیەکی شەقامی پارێزگای کۆن دەستی بەسەر دوو هەزار و 700 گرام مادەی هۆشبەردا گرت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، لە سەرچاوەیەکەوە زانیاری ئەوەیان پێگەیشتووە کە لەو شوێنەدا مادەی هۆشبەر هەیە لەلایەن بنکەی ئەلقوریە بەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد.
دەشڵێت، چوونەتە شوێنەکە و لە یەکێک لە باڵەخانەکانی شەقامی پارێزگای کۆن توانیویانە دەستبگرن بەسەر ئەو بڕە مادە هۆشبەرەدا، کە دوو کیلۆ و 700 گرام بووە.
پۆلیسی کەرکوک وێنەی ئەو مادە هۆشبەرانەی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بە جۆرەکانی نەداوە، کە چی جۆرێکن.
ئێستا دۆسیەکە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی مەدە هۆشبەرەکان کراوە.