2022 نزیکەی دوو هەزار حاڵەت هەبووە
شێرپەنجە لە کەرکوک کەمی کردووە
964+
پێشەوا محەمەد
بە پێی ئامارێکی تەندروستیی کەرکوک، کە دەست 964 کەوتووە، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو حاڵەتەکانی شێرپەنجە لە پارێزگاکەدا کەمی کردووە.
ئامارەکە ئاشکرای دەکات، لە ساڵی 2023ـدا هەزار و 16 حاڵەتی شێرپەنجە تۆمار کراون، بەڵام لە ساڵی 2022ـدا ئامارەکە هەزار و 893 حاڵەت بووە.
زیاد خەڵەف، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کەرکوک ئامارەکەی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە، بەڵام ئامادە نەبوو دەربارەی هۆکارەکانی کەمبوونەوەی شێرپەنجە هیچ لێدوانێک بدات.
حاڵەتەکانی شێرپەنجە لە سەنتەری پسپۆڕیی کەرکوک بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و خوێن دەستنیشان دەکرێن و ئەمساڵ زیاتر لە 10 هەزار نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەی کردووە، ئەوە لە کاتێکدایە لە ساڵی رابردوودا نزیکەی 13 هەزار نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان کردووە.
964 دەزانێت، بەو ئامارانەی ئەمساڵەوە کۆی حاڵەتەکانی شێرپەنجە لە پارێزگاکەدا چوار هەزار و 106 حاڵەتن.