دیمه‌نێكی وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر خواردنى سزادراوان ده‌پشكنێت ... وێنه: راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى كار
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی گەوران لە هەڵەبجە، سۆران و زاخۆ دەکرێتەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیار درا، چاكسازى گه‌وران له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى زاخۆ و سۆران بكرێنه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیش ده‌ڵێت، ساڵى 2024 هه‌ر سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌كرێنه‌وه.
تا ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى چاكسازى گه‌وران و ژنان و منداڵان، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تین، له پارێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك هه‌بووه و له گه‌رمیانیش به‌م دواییانه بڕیارى كردنه‌وه‌ى چاكسازى گه‌وران درا.
ئیحسان عه‌بدولڕه‌حمان بابان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی چاكسازى كۆمه‌ڵایه‌تى به 964ـى وت، به‌پێویست زاندراوه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه له‌و سێ شوێنه‌دا بكرێنه‌وه و پێشتر دیراسه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌یان كردووه.
وتیشی “بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه نووسرامان بۆ وه‌زاره‌ت و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه و رەزامهندییان ده‌ربڕيوه”.
روونیكرده‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆرى خه‌ڵكى ئه‌و سێ شوێنه له چاكسازییه‌كانى شاره‌كانى دیكه به‌ندكراون، بۆیه كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه به پله‌ى یه‌كه‌م كارئاسانییه بۆ كه‌سوكارى ئه‌و به‌ندكراوانه، كه له نزیكی خۆیانه‌وه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.
ئاشكراشی كرد، له دواى هاتنى ساڵى نوێوه لیژنه‌ى تایبه‌ت ده‌نێرنه ئه‌و شار و ئیداره سه‌ربه‌خۆیانه بۆ ئه‌وه‌ى رێكاره‌كانى كردنەوهیان جێبه‌جێ بكه‌ن و وتیشی “له‌ساڵى 2014 هه‌ر سێ بهڕێوهبەرایهتییهكه ده‌كرێنه‌وه”.