حاسڵاتی ئێوارە
ناتەنیاهۆ: شەڕ زۆری ماوە
+964
ژووری هەواڵ
رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل نوسیوێتی: لە کۆبوونەوەیەکی کنیستی ئیسرائیلی کە ژمارەیەک سەربازی یەدەگ ئامادەی بوون، سەربازەکان وتوویانە بەهۆی شەڕەوە هەموو کارو پیشەی تایەبتی خۆیان لەدەستداوەو گوزەرانیان تەواو تێکچووە.
سەرچاوە تەندروستییەکانی غەزە دەڵێن: بە کوژراوەکانی ئەمڕۆوە کۆی ئەوانەی لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە تائێستا لە غەزە کوژراون گەیشتە 20674 کەس.
ناتەنیاهۆ رایگەیاند: ئەمڕۆ لە غەزە گەڕاومەتەوەو بارودۆخەکەم بینیوە، لەوە دڵنیابوومەوە بەمزوانە شەڕ کۆتایی نایەت، وتیشی بڕیاری ئێمە روونە: تا حەماس لەناو نەبەین دەست هەڵناگرین.
نوسینگەی راگەیاندنی حکومەتی غەزە دەڵێت: پێویستمان بەوەیە رۆژانە هەزار بارهەڵگری پڕ لە کۆمەک و هاوکاری بێتە ناو غەزە بی ئەوەی کەرتی تەندروستی ببوژێتەوە.
حەماس دەڵێت تووشی سەرسوڕمان بووین لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، تێناگەین بۆچی لەئاست ئەو هەموو تاوان و کۆمەڵکوژییەی خەڵکی غەزە لەسەر دەستی ئیسرائیل بێدەنگن.
پاپای ڤاتیکان لە پەیامێکدا بەبۆنەی کریسمسەوە دەڵێت: داوا دەکەم دیلەکان ئازاد بکرێن و شەڕ لە غەزە بوەستێت، تاکە رێگا ئەوەیە بە شێوەیەکی ئاشتیانە کێشەی فەلەستین چارەسەر بکرێت.