ئەو چوار فەردە حەبەی دەستیانبەسەرداگیراوە. وینە: بەڕێوەبەرایەتی نەهیشتنی مادە هۆشبەرەکان.
حەبی کپتاگۆن چییە؟
سێ تۆمەتبار بە چوار فەردە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
964+
فەهمی نەبی
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە 100 کیلۆگرام حەبی جۆری “کپتاگۆن”یان لابووە.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاندووە، رۆژی 20.12.2023 بازرگانێکی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەریان لە هەولێر دەستگیرکردووە، دوای لێکۆڵینەوە، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەری عێراقی فیدراڵ، توانیویانە لە پارێزگای زیقار دوو تۆمەتباری دیکەیان دەستگیر بکەن لە چوار فەردە 100 کیلۆ حەبی بێهۆشکەریان پێبووە.
ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون لە سندوقی ئۆتۆمبێڵێکەوە ئەو چوار فەردە حەبەیان هەڵگرتبوو دەیانویست لە شارەکانی عێراق بڵاویبکەنەوە.
حەبی جۆری کپتاگۆن ناوە زانستیەکەی (Fenethylline)-ە، تێکەڵەیەکە لە هەردوو مادەی Amphetamine و Theophylline دروست دەکرێت، ئەم جۆری حەبە لە ساڵی 1961 دروستکراوە، سەرەتا وەک دەرمان بۆ ئەو منداڵانە بەکارهات کە کێشەی کەمی سەرنجدانیان هەیە، یانیش وەکو چارەسەرێکی جیگرەوە بۆ خەمۆکی بەکارهاتووە، بەڵام لەساڵی 1986 بەتەواوی قەدەغە کرا.