بەرزاییەكە پێیدەڵێن گردی غەوزە

لە سەردەشت هەزاران بەڕوو لە شوێنی سەربازیەك چێندران

964+

سۆما حەكیم زادە

لە سنووری شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان، ژینگەپارێزان هەزاران نەمام و دەنكە بەڕوویان لە شوێنێك چاند كە پێشتر بنكەی سەربازی لێبووە.

شوێنەكە، بەرزاییەكە پێیدەڵێن گردی غەوزە، دوو كیلۆمەتر لە ناوەندی شاری سەردەشتەوە دوورە و دوای ئەوەی لەلایەن سەربازانە چۆڵكرابوو تیمەكانی مین هەڵگرەوە ئەو شوێنە لە مین و تەقەمەنییەكان پاككرابووەوە.

كامەران سنایی، ژینگەپارێز و یەكێك لە سەرپەرشتیارانی ئەم هەڵمەتە، بە 964ـی وت، هەڵمەتی بەڕوو چاندنەكە لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە بەرفراوانەیە كە بڕیار دراوە لە سەرتاسەری ئێران یەك ملیار نەمام بچێندرێت.

وتیشی “چەند هەزارێك نەمامی بەڕوومان لە لایەن دائیرەی سەرچاوە سروشتییەكانی ئێرانەوە پێدرا و خۆشمان یەك فەردە بەڕوومان ئامادەكردبوو بۆ چاندن”.

ئاماژەی بەوەشكرد تەواوی ئەو نەمام و دەنكە بەڕووانەیان لەگەڵ هەشت كیلۆ بادەم (باوی) لە گردی غەوزە چاندووە.

بەقسەی ئەم ژینگەپارێزە زیاتر لە 100 كەس لە سەردەشتەوە بەشداری ئەم هەڵمەتەیان كردبوو.

رێکخراوێک دەیەوێت ساڵانە ملیۆنێک دار بەڕوو بچێنێت

رێکخراوێک دەیەوێت ساڵانە ملیۆنێک دار بەڕوو بچێنێت