شوێنی رووداوەکە لە گەڕەکی مامزاوە. وێنە: 964
دەڵێن کێشەی کۆمەڵایەتییە
له هه‌ولێر كه‌سێك كوژراو و بكوژیش هێشتا ده‌ستگیر نه‌كراوه
964+
ئەحمەد شەمزین
لە گەڕەكی مامزاوەی شاری هەولێر دره‌نگانی شه‌وی رابردوو كه‌سێك له ده‌ستدرێژی گولله كوژرا، بكوژه‌كانیش هه‌ڵاتوون و پۆلیسی شەمامک ده‌ڵێن خەریکی لێکۆڵێنەوەن.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه له‌دایكبووی 1993یه و شه‌وی رابردوو كاتژمێر 12.45 خوله‌ك ته‌قه‌ی لێكراوه و گیانی له ده‌ست داوه.
كەسێكی نزیكی كوژراوەكە بە 964ی وت، “ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه كێشەی كۆمەڵایەتی لەگەڵ ماڵی خەزورانی هه‌بوو، ماڵی خەزوریشی خەڵكی مەخموورن، گومان ده‌كرێت ئه‌وان ته‌قه‌یان لێكردبێت”.
شه‌وی رابردوو دوای رووداوه‌كه هێزێكی زۆر لە بەردەم بنكەی پۆلیسی شەمامك كۆبوونه‌وه، كه به‌شێكیان له فریاكه‌وتنی هه‌ولێره‌وه هاتبوون، به‌ڵام كه‌س ئاماده‌نه‌بوو لێدوان و زانیاری بۆ 964 بده‌ن.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د هه‌یاس به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی شه‌مامك به 964ی راگه‌یاند، خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونن بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كان، كه به پێی زانیارییه‌كان ئه‌وان چوار تا پێنج كه‌س له تاوانه‌كه به‌شدارن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا