ئەحمەد خەلەف راهێنەری یانەی دهۆک.
یانەکە دەگەڕێتەوە
دهۆک راهێنەرێکى نوێى دیاریکرد
964+
وریا فەتاح
یانەى دهۆک راهێنەرێکى نوێى بۆ یانەکەى لە خولى ئەستێرەکانى عێراق دیاریکرد.
کەمێک پێش ئێستا، یانەى دهۆک لە پەڕەى سەرەکى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردەوە، کارگێرى یانەکە متمانەى بەخشیوە بە ئەحمەد خەلەف، بۆ وەرگرتنى ئەرکى راهێنانى یانەى دهۆک لە خولى ئەستێرەکانى عێراق.
ئەحمەد خەلەف، پێشتر راهێنەرایەتى هەریەک لە یانەکانى، تەڵەبە و قوەى جەوییە و نەجەف و ئەمانەى بەغدادى کردووە، هاوکات یاریدەدەرى کاتانێچى راهێنەرى هەڵبژاردەى نیشتمانى عێراقیشى کردووە.
شەوى 16.12.2023 یانەی دهۆک دەستلەکارکێشانەوەی سلێمان رەمەزان راهێنەری یانەکەی پەسندکرد.