ئەی شارەکانی تر حاڵیان چۆنە؟

لە دوێنێەوە مێرگەسوور زۆرترین رێژەی بارانی لێ باریووە

964+

فەهمی نەبی

ئاماری کەشناسی هەرێم دەریدەخات لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، قەزای مێرگەسوور زۆرترین بارانی لێ باریووە، بەجۆرێک 27.8 ملیم باران لەو قەزایە باریووە.

ئەمڕۆ هەینی بەشی پێشبینی کەشناسی هەرێم، رێژەی باران بارینی لەناوچە جیاوازەکان بڵاوکردەوە.

لە پارێزگای هەولێر بەرزترین رێژەی باران بارین لە مێرگەسوور بووە، بەڵام لە خەبات، بارزان، کۆیە، دارەشەکران، دیبەگە و چۆمان باران نەباریووە.

لە پارێزگای سلێمانی، ناحیەی سەرکەپکان زۆرترین رێژەی بارانی لێ باریووە لەو پارێزگایە بەجۆرێک 11.7 ملیم بووە، بەڵام لە بەرزنجە باران باریووە.

لە پارێزگای دهۆک، ناحیەی دینارتە 21.3 ملیم بارانی لێ باریووە بەرزترین رێژەیە و لە زاخۆ و کانی ماسێ تەنیا 5 ملیم باران باریووە و کەمترین رێژە بووە.

لە پارێزگای کەرکوک، ناحیەی شوان زۆرترین رێژەی باران بارینی تۆمارکردووە، 11.3 ملیم باران باریووە، بەڵام لە کفری و تەکیەی جەباری بارانی لێ نەباریووە.

لە پارێزگای هەڵەبجەش، لە تەوێڵە زۆرترین رێژەی باران بارینی ئەو پارێزگایە بووە تەنیا 2.8 ملیم باران باریووە و لە ناحیەی سیروان 0.6 ملیم باران باریووە کە کەمترین رێژە بووە لەو پارێزگایە.

ئەمڕۆ دەزگای کەشناسی رایگەیاند، لەم دوو رۆژەی داهاتوو شەپۆلێکی باران بارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، پلەکانی گەرما تا پێنج پلە دادەبەزن.

+964صورة من منصة (شبكة):
ئەم دوو رۆژە بەتەواوی ساردی دەکات

ئەم دوو رۆژە بەتەواوی ساردی دەکات