پۆندی خاپور لە زاخۆ .وێنە:964
کۆرنیشی پردی دەلال فراوان دەکرێت
ساغکردنەوە .. چی لە پۆندەکەی زاخۆ دەکرێت؟
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئەو پۆندەی بەر فراوانکردنی کۆرنیشەکەی زاخۆ دەکەوێت بەتەواوی لانابرێت وەک ئەوەی باس دەکرێت، بەڵکوو بەپێی سۆراغی 964 تەنیا دوو پایەی پۆندەکە لادەبرێت و پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت.
ئیدارەی زاخۆ پلانی فراوانکردنی کۆرنیشەکەی خابوور لە دوو کیلۆمەترەوە بۆ پێنجن کیلۆمەتر درێژ دەکاتەوە، یەکێک لەو پێنج پۆندانەی لەسەر خاپوور دروستکراون رێگری لەو پڕۆژەیە کردووە و ئیدارەی شارەی زاخۆش بڕیاری داوە دوو پایەی ئەو پۆندە لاببات.
شڤان عەبدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی زاخۆ بە 964ـی وت، “دوای دەرچوونی بڕیاری دروستکردنی قۆناغی دووەم، دیزاینی پڕۆژەکە دروستکرا و دواتر بۆمان دەرچوو بەرزی و نزمی ئاستی خابوور کێشە بۆ پرۆژەکە دروستدەکات ئەگەر دەستکاری لەو پۆندەدا نەکرێت. دوو پایە لە پۆندەکە لێ دەکەینەوە و هیچی تر نییە، وەک ئەوە نییە خەڵک باس دەکات کە پۆندەکە بە تەواوەتی خراپ دەکرێت”.
خابوور بە درێژایی نزیکەی 18 کیلومەتر بە سەنتەری شاری زاخۆدا تێدەپەرێت، بەر لە دوو ساڵ پێش ئێستا حکومەت بڕیاری دروستکردنی کۆرنیشی پردی دەلالی دەرکرد و قۆناغی یەکەم کوتایی هات و ئێستا کار لە قۆناغی دووەمدا دەکرێت.
ماوەی دروستکردنی قۆناغی دووەمی کورنیشەکە ساڵێکە و لە هاوینی داهاتوو دەکەوێتە خزمەت خەڵک و گەشتیاران. شڤان وای وت.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد