دیمه‌نێکی كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی . وێنه: میدیا عێراقییه‌كان.
په‌له له پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ده‌كات
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی كوتله‌یه‌كی یه‌كگرتووى دروستكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی بڕیاری پێكهێنانى كوتله‌یه‌كی یه‌كگرتووى دا بۆ ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق، بۆ ئه‌وه‌ى كار له‌سه‌ر پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان بكات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئاماژه به كۆبوونه‌وه‌یه‌كى لایه‌نه‌كانی ده‌كات كه محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش ئاماده‌ى بووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه بڕیاردراوه به پێكهێنانى حكومه‌ته خۆجێیه‌كان له پارێزگاكان و هه‌مانكاتیش په‌له له پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و هه‌ڵبژاردنى پارێزگاره نوێیه‌كان بكرێت.
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی له پێنج لایه‌نى شیعى ناو په‌له‌رمان پێكدێت كه بریتین له سائیرون، نه‌سڕ، ده‌وڵه‌تى یاسا، ره‌وتى حیكمه و فه‌تح.