دیمەنێک لە یاریی هەولێر و نەفتی بەسڕە. فۆتۆ: خولی ئەستێرەکان
خولی ئەستێرەکان
هه‌ولێر و نه‌ورۆز یه‌كسان بوون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ئه‌م ئێواره‌یه هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا یارییان كرد و هه‌ریه‌كه‌یان خاڵێكی به‌ده‌ست هێنا.
له گه‌ڕی ده‌یه‌می خوله‌كه‌دا یانه‌ی هه‌ولێر له شاری به‌سڕه به 1-1 گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه یه‌كسان بوو.
گۆڵی هه‌ولێر یاسین سامیه و گۆڵی نه‌فتی به‌سڕه‌ش یاریزان رۆمیۆ ریسێندی به لێدانی سزا تۆماری كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به 2-2 گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فتی میسان یه‌كسان بوو.
گۆڵه‌كانی نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د سه‌عید به په‌ناڵتی و ئیبراهیمۆ تۆمیوا تۆماری كرد، گۆڵه‌كانی نه‌فتی میسانیش هه‌ردووكی به په‌ناڵتی له لایه‌ن عه‌لائه‌دین دالییه‌وه تۆمار كرا.
له یارییه‌كه‌دا وه‌لی كه‌ریم راهێنه‌ری نه‌ورۆز به كارتی سوور ده‌ركرا.