کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە

65 هەزار کەس لە کەرکوک دەنگیان نەدا

964+

پێشەوا محەمەد

لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆی کەرکوک بۆ ئەنجومەنی پارێزگا، 65 هەزار هاوڵاتی لە کەرکوک دەنگیان نەدا، چونکە کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتبووەوە، زانیارییەکە هی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقە.

کۆمیسیۆنەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو هاوڵاتیانە نەچوون بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانیان و بەوەش نەیانتوانیوە دەنگ بدەن.

بە پێی زانیارییەکانی کۆمیسیۆن، لە پارێزگای دیالەش 42 هەزار کەس کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە و دەنگیان نەداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 18.12.2023 هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو و لە پارێزگای کەرکوک 868 هەزار و 901 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە.

بۆ ئەو هەڵبژاردنە، 254 کاندید کێبرکێ لەسەر بەدەستهێنانی 15 کورسیی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەن لەگەڵ کورسییەکی پێکهاتەکان.

جگە لەو حاڵەتەش بە پێی زانیارییەکانی 964، هاوڵاتییەکی زۆر نەیانتوانیوە دەنگ بدەن، چونکە ئامێری پەنجەمۆرەکە نەیتوانیوە پەنجەمۆرەکان بخوێنێتەوە و لە دەنگدان بێبەش بوون.

لە کەرکوک پیاوێکی تەمەن 111 ساڵ دەنگیدا

لە کەرکوک پیاوێکی تەمەن 111 ساڵ دەنگیدا