خاڵە ئەرێنی و نەرێنییەکان چی بوون؟
وردەکاریی دەنگدانی تایبەت
964+
کاروان ساڵحی
هاوپەیمانێتی تۆڕ و رێکخراوەکان بۆ چاودێری هەڵبژاردن راپۆرتێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە لە بارەی چۆنێتی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت، 964 کۆپی ڤیدیۆیی راپۆرتەکە بۆ هەموو میدیاکان دەخاتە بەردەست بەبێ لۆگۆ و بەبێ ئەوەی مافی کۆپی رایتی لەسەر بێت، هەموو میدیاکان دەتوانن سەربەستانە بەکاری بهێنن.
لێرە کلیک بکەن بۆ داگرتنی ڤیدیۆکە بە کوالێتی تەواو
لە راپۆرتەکەدا لایەنی باش و خراپی پرۆسەکە خراوەتە روو، پێشنیاریش دەکەن بەهۆی پەککەوتنی ئامێرەکانەوە، دەنگەکان بە دەستی بژمێردرێنەوە و سندوقەکان نەگواسترێنەوە بۆ هیچ بنکەیەکی تر.
964 هاوبەشی میدیایی هاوپەیمانێتی تۆڕ و رێکخراوەکان بۆ چاودێری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، زانیاری ئەو هاوپەیمانێتییە بۆ هەموو میدیاکان دەگوازێتەوە.