نەوتی سپی دابەشکراوە

داربڕین لە دهۆک کەمی کردووە

+964
هێڤی دێوالی – دهۆک

لە دهۆک ئەمساڵ بەهۆی دابەشکردنی نەوتی سپی، داربڕین بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

بازرگانێکی داربڕ نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە 964ـى وت: “ئەمساڵ فرۆشتنی دار کەمبووە، بەهۆی ئەمەش نرخی دار کەمیکردووە، پێشتر پیکاپێک دارمان بە 100 هەزار دینار دەفرۆشت، ئێستا بە 60 هەزار دەیفرۆشین، هێشتا خواستی لەسەر نییە”.

رەمەزان سیاری، بەرپرسی مەفرەزەکانی هێزی پێشمەرگەی ژینگەی دهۆک بە 964ـى وت: “ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بڕینی دار کەمبووەتەوە، بەهۆی دابەشکردنی نەوتی سپی کە هەموو شوێنەکانی پارێزگای دهۆک نەوتیان وەرگرتووە، بۆیە هاوڵاتیان کەمتر پێویستییان بە بەکارهێنانی سۆپای دار هەیە”.

ساڵی رابردوو زیاتر لە 55 داربڕ لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستگیرکراون و دراون بە دادگا.

بە پێی زانیارییەکانی 964 ئەمساڵ تا ئێستا زیاتر لە 30 داربڕ لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستگیرکراون.

پێداچوونەوە: موحسین عومەر

لەسەر داربڕین 15 رۆژ بەند دەکرێت

لەسەر داربڕین 15 رۆژ بەند دەکرێت