ئاڵاکە چۆن بووە؟
بۆچی ئەمڕۆ کراوەتە رۆژی ئاڵای کوردستان؟
964+
77 ساڵ لهمهوبهر و له 17-12-1946دا ئاڵای كوردستان له دوای رووخانی كۆماری كوردستان له مههاباد داگیرا، بۆیە لە ساڵی 2009 لەلایەن پەرلەمانەوە رۆژی 17-12 وهك قۆژی ئاڵای كوردستان دهستنیشانكراوه له ههرێمی كوردستان.
ئەم ئاڵایەی ئێستای کوردستان پێشتر بە چەند قۆناغێک و بە چەند شێوەیەکی دیکە بووە و گۆڕاوە.
یەکەمجار لە ساڵی 1914 ئاڵای کوردستان بە قوماشێكی زێڕین دروستكرابوو، ئایەتێكی قورئانی تێدا بوو، دواتر سەردەمی شێخ مەحموود لە ساڵی 1919 بریتی بوو لە مانگێكی سوور و رووبەرێكی سەوز.
پاشان لە ساڵی 1922 ئاڵاکە بە جۆرێک بوو لێی نووسرا بوو كوردستانی ئازاد.
لە ساڵی 1925 واتا سەردەمی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران، ئاڵاکە رەنگی سەوز بوو و خۆرێکی لە ناوەڕاست بوو.
لە ساڵی 1938 حزبی ئازادی كوردستان دەمەزرا، ئاڵاکەیان بریتی بوو لە دوو خەنجەر و سێ ئەستێرە.
لە کۆتاییدا بۆ یەكەمجار لەسەردەمی دامەزراندنی كۆماری مهاباد لە 17/12/1945 لە گۆڕەپانی مەهاباد یەكەمین ئاڵا هەڵكرا و تا ئێستا وەك ئاڵای كورد ماوەتەوە، کە بریتییە لە سوور، سپی، سەوز، لە ناوەڕاستیدا خۆرێک هەیە بە 21 تیشکی یەکسان دابەشکراوە.
دروشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینە، ئەم خۆرە 21 تیشکی یەکسان و ھاوشێوەی ھەیە، کە رێکەوتی 21ی ئازار دەگەیەنێت کە نەورۆز و سەرەتای ساڵی کوردییە.
رەنگی سووری ئاڵاکە بە مانای خوێنی شەهیدان دێت، سپییەکەش بۆ ئاشاتی و رەنگە سەوزەکەش ئاماژەیە بە جوانیی سروشتی کوردستان.
هەموو ساڵێک لەمڕۆژەدا کە رۆژی ئاڵای کوردستانە، کورد دووبارە خۆشەویستیی و پەیمانی نەتەوەیی خۆی دەردەبڕێت، بە لەبەرکردنی جلی کوردی و بەرز راگرتنی ئاڵای کوردستان و چەندان چالاکی هونەری و کولتووری تایبەت بە مێژووی دێرینی کورد.