کارمەندێکی بنکەی دەنگدان لە کەرکوک - وێنە: 964+
پشت بە ژماردنەوەی دەستی دەبەستن
کۆمیسیۆن: بەشێک لە ئامێرەکانمان کێشەی تەکنیکیان هەیە
964+
ژووری هەواڵ
لە بەشێک لە وێستگەکانی دەنگدان، بە ھۆکارێکی تەکنیکی ئامێرەکانیان ئەنجامەکانی دەنگدانیانیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق نەناردووە، کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان دەڵێت، بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکان پشت بە ژماردنەوەی دەستیی دەبەستن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17.12.2023، کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، کێشە لە ناردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دروستبووە و هەندێک لە ئامێرەکان ئەنجامەکانیان نەناردووە، بۆیە پشت بە یاسای ژمارە چواری ساڵی 2023ی ھەڵبژاردنەکان دەبەستن و بڕیاریاندا بە گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگدان لە بنکەکانی دەنگدانەوە بۆ نوسینگەکانی کۆمیسیۆن و بنکەی وردبینیی لە پارێزگاکان.
لەدوای گواستنەوەی سندوقەکان، بڕیارە بە ژماردنەوەی دەستی ئانجامەکانی دەگدان ئاشکرا بکرێن.
رۆژی شەممە 16.12.2023 دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، زیاتر لە 500 رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی ناویان تۆمارکردووە بۆ ئەوەی چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن.