"ئیدی ناتوانن مێز و عارەبانەکان دابنێنەوە"

مێز و عارەبانەی فرۆشیارە بیانییەکانی ناو بازاڕی هەولێر لادران

964+

فەهمی نەبی

شارەوانی هەولێر ئەمشەو شەممە هەڵمەتێکی دەستپێکردووە ئەو مێز و عارەبانانەی لەسەر شۆستە و شەقامەکانی ناو بازاڕ هەبوون و خەڵکی بیانی خاوەنی بووە، سەرجەمیانی دەستیانبەسەر داگیراوە.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بە 964ی وت، “ئەو مێز و عارەبانانە ژمارەیەکی ئێجگار زۆربوون، خاوەنەکانیان بەنگلادیشی و سوری و خەڵکی وڵاتی دیکە بوون، بڕيارمانداوە سەرجەمیان دەستبەسەردابگرین”.

بەوتەی قایمقامی هەولێر، ئەو هەڵمەتە لەپێناو ئەوەیە دەرفەت بە خەڵکی ناوخۆ بدرێت لەو شوێنانە کار بکات.

ئەوەش دەڵێت، “ئەوە بڕیاری کۆتاییە و هیچی دیکە رێگەنادەین خەڵکی بیانی لەناو بازاڕ عارەبانە و مێز دابنێن”.

لەبازاڕی هەولێر مێز و عارەبانچی و دەستگێڕەکان جلوبەرگ و پێڵاو و چەندین کەرەستەی دیکەیان بە نرخێکی هەرزان دەفرۆشت.

بازاڕی هەولێر رۆژانە نۆ جار پاک دەکرێتەوە

بازاڕی هەولێر رۆژانە نۆ جار پاک دەکرێتەوە