داهاتوویەکى گەش چاوەڕێیانە

دوو برای کەلاری لە یاری موای تای یەکەم بوون

+964

میلاد جەلال_گەرمیان

دیاکۆ عەدنان و کۆدۆ عەدنان دوو براى دانیشتوی قەزای کەلارن، لە شارى کەرکوک بەشداریان لە پاڵەوانێتی پرۆفیشناڵ ستایلی موای تای کرد و توانیان پلەی یەکەم بەدەستبھێنن.

پاڵەوانێتیەکە لە 13.12.2023 بۆماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامبوو، لەلایەن یەکێتى موای تای عێراق لقی کەرکوکەوە رێکخرابوو کە تێیدا حەوت یانە لە شارەکانی کوردستان و عێراق بەشداربوون.

سەرکەوت کەریم، راھێنەری کۆمەڵگەی کارێزە بە 964ى وت،” پاڵەوانێتیەکە لەسەر ئاستی سەرەتایی و پێشکەوتوو بوو، دیاکۆ و کۆدۆ کە دوو بران لە هەردوو ئاستەکە پلەى یەکەمیان بەدەستھێنا، ئەمەش ئەنجامێکی گەورە بوو بۆ گەرمیان”.

ئەو راهێنەرە هیواى زۆرى بەو دوو برایە هەیە و دەڵێت: دەمانەوێت بە لێهاتوى دیاکۆ و کۆدۆ لە داھاتودا نازناو و پاڵەوانێتی زیاتر بۆ گەرمیان بەدەستبهێنین.

پێداچونەوە؛ وریا فەتاح