دیمهنێكى نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى كه هۆڵێكی منداڵبوونى تێدایه .. وێنه: راگه‌یاندنى ته‌ندروستى راپه‌ڕین
تەندەر دابەش دەکرێت
قه‌ڵادزێ ده‌بێته خاوه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و منداڵبوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستیى راپه‌ڕین ده‌ڵێت، به‌هۆى پێویستى سنووره‌كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌تى منداڵان و منداڵبوون له قه‌ڵادزێ ده‌كه‌نه‌وه، چونكه تا ئێستا نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌تى واى لێ نه‌بووه.
پلانى ته‌ندروستیى راپه‌رین بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ئه‌وه‌یه، به‌شێكى نه‌خۆشخانه‌ى كۆنى قه‌ڵادزێ تێكده‌درێت و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌شی نۆژه‌نده‌كرێته‌وه و ده‌گونجێندرێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان و منداڵبوون.
ته‌ها محه‌مه‌د، وته‌بێژى ته‌ندروستیى ئیداره‌ى راپه‌ڕین به 964ـى وت، بانگه‌واز بۆ به‌ڵێنده‌ران كراوه و له دوێنێوه ده‌ست به وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر كراوه.
وتیشی “ماوه‌ى وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر تا مانگێكه و ماوه‌ى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه‌ش 365 رۆژه”.
روونیكرده‌وه، تا ئێستا نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌تى منداڵان و منداڵبوون له قه‌ڵادزێ نه‌بووه، ئه‌وه‌ى هه‌بووه هۆڵێكى تایبه‌ت بووه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى شه‌هیدان.