ساتی واژۆکردنی رێککەوتنەکە. فۆتۆ: وەزارەتی تەندروستی.
لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی رێککەوتوون
کۆلێژێکی بەریتانیا زانستی تەندروستی دەگوازێتەوە هەرێم
964+
ژووری هەواڵ
کۆلێژێکی پزیشکی بەریتانیا زانستی تەندروستی دەگوازێتەوە هەرێم و بۆ ئەو مەبەستە رێککەوتننامەیەکی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەرێم واژۆ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13.12.2023، د.سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە 964ـی راگەیاند، کۆلێژی شاهانەی بەریتانی بواری نەخۆشیزانی Royal College of Pathologists رێککەوتنی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی واژۆکردووە بەمەستی دروستکردنی پەیوەندی لەبواری پزیشکی، توێژینەوە، راهێنان، ئاڵوگۆڕی شارەزایی و گواستنەوەی سیستمی تەندروستی بەریتانیا.
“دوای هەوڵی دوو ساڵی بواری تاقیگەیی، بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان متمانە و رێککەوتنامەی هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکرا”، د. سەرکار سورچی وای وت.
لەدوای رێککەوتنەکە، وەزارەتی تەندروستی دەبێتە هاوبەش و متمانەپێکراوی رۆیاڵ کۆلێج بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ژێرخان و سەرچاوەی مرۆیی و پسپۆڕی تاقیگەییە جیاوازەکان و بواری ئەکادیمی و راهێنان، وەزارەتی تەندروستی وا دەڵێت.