964 تیمەکانی شارەوانی ئاگادارکردوەتەوە

کەوتنەخوارەوەی بەردێکی گەورە لە رێگای بێخاڵ ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروستکردووە

964+
ئاکام غەفور – سۆران

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەردێکی گەورە لەرێگای نێوان بێخاڵ بۆ رواندز لە شاخ کەوتووەتە خوارەوە و ئاستەنگی بۆ شۆفیران دروستکردووە.

هاوڵاتیەکی رواندز وێنەی بەردەکەی بۆ 964 ناردووە دەڵێت، “تا نەگەیشتمە نزیکی ئاگادارنەبووم، زۆری نەمابوو تووشی رووداوی هاتوچۆ بم”.

964 پەیوەندی کرد بە ئەحمەد قادر قایمقامی رواندز ئەو وتی،”ئاگادار نەبوومە کە شاخ داڕمابێت، ئێستا تیمەکانی چاککردنی رێگاوبانی سۆران ئاگادار دەکەمەوە بۆ ئەوەی بەردەکە لابدەن”.

سەبارەت بەدووبارە بوونەوەی رووداوی کەوتنە خوارەوەی بەرد لە وەرزی زستان لەو رێگایە، خوسرەت سادق بەڕێوبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران بە 964ـی وت، “ناتوانین چارەسەری هەمیشەیی بۆ رێگاکە بکەین، بەهۆی ئەوەی کاتی خۆی کە دروست کراوە وەک رێگایەکی جەنگی بەکار هاتووە بەشی زۆری بڕینی شاخەکە لەبەرزیە ئەمەش بووەتە گرفت، تەنیا دەتوانین ساڵانە لە کاتی کەوتنە خوارەوەی بەرد پاکی بکەینەوە”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

رمانى پارچه‌ شاخه‌كانى بێخاڵ 1000 ماڵى سرێشمه‌ى بێئاو ...

رمانى پارچه‌ شاخه‌كانى بێخاڵ 1000 ماڵى سرێشمه‌ى بێئاو كردووه‌