ئۆتۆمبێلێك دەستیبەسەردا گیرا

دوو تۆمەتبار دەستگیر كران

964+
موحسین عومەر

لە سلێمانی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دزراودا گیرا و دوو تۆمەتباریش بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 444 دەستگیر کران.

لە راگەیاندنێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە: لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك‌ و بە بڕیاری دادوەر، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێلی سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوان، دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گرت.

پۆلیسی سلێمانی روونیکردەوە، دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك سكاڵای‌ تۆماركرد، كە ئوتۆمبێلەكەی‌ لێ دزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل، دوو تۆمەتبار دەستگیر بكرێت، لەك اتی دەستگیركردنیاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەشدا.

لە بێ کارەبایی دزی زیادی کردووە و هاردی کامێرای چاودێر...

لە بێ کارەبایی دزی زیادی کردووە و هاردی کامێرای چاودێرییش دەدزن