ئەستێرەکانی پرێمەرلیگ.
بڕیارێکی نوێ لە پرێمەرلیگەوە
گرێبەستی یاریزانان لانی کەم دەبێ بۆ پێنج ساڵ بێت
+964
موحسین عومەر
دەستەی تۆپی پێی خولی ئینگلیزی بڕیاری دا لەمەودوا دەبێت گرێبەستی یاریزانان لە پێنج ساڵ کەمتر نەبێت.
بە پێی ئەو چاکسازییە نوێیە، دەرماڵەی گواستنەوە بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی پێنج ساڵ دابەش دەکرێت، بەمەش ساڵانە 20 ملیۆن یۆرۆی بەردەکەوێت، لە کاتێکدا ئەگەر گرێبەستەکە بۆ ماوەی هەشت ساڵ بێت، ئەوا ساڵی 12 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی بەردەکەوێت.
دوێنێ سێشەممە 12.12.2023 پرێمەرلیگ روونیکردەوە: “هەموارکردنەوەی یاسای گرێبەستی یاریزانان بۆ ئەوەی لەگەڵ رێساکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپادا بگونجێت، لە داهاتوودا هەموو یانەکانی ئەو خولە دەگرێتەوە”.
ئەم بڕیارە دوای گرێبەستە درێژخایەنەکانی یانەی چێڵسی کرا، لە دوو دوایین قۆناغی گواستنەوەدا، وەک ئەوەی ئینزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینی و میخایلۆ مۆدریچی ئۆکراینی بە گرێبەستێکی هەشت ساڵ و نیو، یان بینۆیت بادیاچێلی فەرەنسی بە گرێبەستێکی حەوت ساڵ و نیو.