دەنگدەرانی کەرکوک دەگرێتەوە

زانکۆیەکی چەمچەماڵ پشووی راگەیاند

964+

ژووری هەواڵ

زانکۆی چەرموو لە چەمچەماڵ رۆژانی 17 و 18ـی ئەم مانگەی کردە پشوو بۆ ئەو خوێندکار و فەرمانبەر و مامۆستایانەی، کە دەنگدەری کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمن.

ئەمڕۆ سێشەممە 12.12.2023، چالاک عەلی، سەرۆکی بەشی ئینگلیزی لە زانکۆی چەرموو بە 964ـی راگەیاند، لەو رۆژانەی کە دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت، کە دەکاتە رۆژانە 17 و 18ـی ئەم مانگە، پشووە و تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە دەنگدەرن.

“دەوام بۆ ئەو خوێندکار و مامۆستا و فەرمانبەرانە ئاسایی دەبێت، کە دەنگدان نایانگرێتەوە”، چالاک عەلی وای وت.

زانکۆی چەرموو لە فەیسبووک نووسیویەتی، “ئێستا کە لە پێشوازی پرۆسەیەکی گرنگ و چارەنووسسازداین، دەرفەتێکی گەورەتان لەپێشە بۆ راستکردنەوەی ئەو دۆخە سەپێنراوە و گێڕانەوەی دەسەڵات بۆ کورد لە رێی پرۆسەی دەنگدانەوه‌”.

بڕیارە رۆژانی 17 و 18ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەبێ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن مۆڵەت وەرگرتنی فەرمانبەرەکانی را...

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن مۆڵەت وەرگرتنی فەرمانبەرەکانی راگرت