هێشتا روون نییە چۆن خنکاوە

گەنجێکی تەمەن 26 ساڵان لە گەلی دهۆک خنکا

964+
زەید کۆچەر- دهۆک

لە درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە. لەلایەن هاوڵاتیانەوە بینراوە گەنجێک کەوتووەتە ناو ئاوی گەلی دهۆک، کە دەکەوتە ژێر بەنداوی دهۆک و دواتر خنکاوە.

تیمی مەلەوانیی دهۆک یەکسەر گەیشتوونەتە شوێنەکە و توانیان تەرمەکە دەربهێنن.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک، بە 964ی وت، دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە گەنجێک لە گەلی دهۆک کەوتووەتە ناو ئاو و خنکاوە، یەکسەر تیمەکانی مەلەوانی  سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان تەرمەکەیان دەرهێنا.

وتیشی، ئەو کەسەی خنکاوە گەنجێکە و تەمەنی 26 ساڵە و دانیشتووی پارێزگای دهۆکە، بەپێی زانیاری بەرگریی شارستانی گەنجە لە رووی تەندروستی ناتەواوە و خۆی رۆژانە لە گەلی دهۆک و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل گولەبەڕۆژە و شەربەت و شتی دەفرۆشێت، بۆیە تا ئێستا نازانرێت ئەم گەنجە چۆن کەوتووەتە ناو ئاوی بەنداوی دهۆک لە دیوی خوارەوە”.

تا ئیستا پزیشکی دادی دهۆک هیچ راگەیەندراوێکی لەسەر هۆی گیانلەدەستدانی گەنجەکە بڵاونەکردووەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

گەنجە ونبووەکەی قەزای شێخان بە خنکاوی دۆزرایەوە

گەنجە ونبووەکەی قەزای شێخان بە خنکاوی دۆزرایەوە