ئیدارەى شارەکە تواناى ئیدارەدانى شێڵتەرى نییە

سەگى بێلانە دانیشتووانى دەربەندیخانى بێزار کردووە

+964
میلاد جەلال- گەرمیان

زۆربوونى سەگى بێلانە، دانیشتووانى دەربەندیخانى بێزارکردووە و داوا دەکرێت شێڵتەرێکیان بۆ دروست بکرێت، ئیدارەى شارەکەش دەڵێت: شێڵتەر لە تواناى ئێمەدا نییە.

سلێمان محەمەد، قائیمقامى قەزاى دەربەندیخان لەسەر ئەو کێشەیە قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: ئێمە دەتوانین زەوی بۆ شێڵتەر دابین بکەین و دروستی بکەین، بەڵام دوای دروستکردنەکە پێویستی بە پزیشک و خواردن و پاسەوان ھەیە، ئەوەش تێچوویەکی زۆری دەوێت و لە توانای ئێمەدا نیە.

جەختى لەوەشکردەوە، هەر رێکخراو و لایەنێک بێت سەرپەرشتى شێڵتەرەکە بکات، ئەوان ئامادەن شێڵتەرەکەى بۆ دروست بکەن.

قائیمقامى دەربەندیخان ترسى هەیە لە دروستکردنى شێڵتەرەکە و وتى، “ئەگەر لە دەربەندیخاندا شێڵتەر دروست بکەین، ئەوا ھەموو ناوچەکانی نزیکی دەربەندیخانیش سەگی بێلانەی ناوچەکانیان دەھێنە دەربەندیخان و ئەوکاتەش پێیان کۆنترۆڵ ناکرێت و تا دێت ژمارەی سەگی بێلانە لە دەربەندیخان زیاد دەکات”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەم مانگە حاڵەتەکانی پەلاماردانی سەگی کۆڵانەکان کەمتر...

ئەم مانگە حاڵەتەکانی پەلاماردانی سەگی کۆڵانەکان کەمتر بووەتەوە