زۆربەیان لەکار کەوتوون

کورسیى گواستنەوەى نەخۆش کێشەى بۆ تەندروستیى بەردەڕەش دروست کردووە

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

لە بنکەى تەندروستیى بەردەڕەش کێشەى کەمى کورسى (عەرەبانە)ى گواستنەوەى نەخۆش هەیە، ئەوەى ئێستاش کاریان پێدەکرێت لەکار کەوتون و کەڵکى ئیشپێکردنیان نەماوە.

تەندروستیى بەردەڕەش ئاگادارى کێشەکەیە، بە وتەى د.خدر ساڵح بەڕێوەبەرى تەندروستى قەزاکە کە بۆ 964 قسەى کردووە، دەڵێت: لە هەردوو بنکە تەندروستییەکەى بەردەڕەش کێشەى کەمى عەرەبانەمان هەیە، بۆیە داواى 10 کورسى نوێمان لە تەندروستى دهۆک کردووە، پێنج دانەیان بۆ ئامادەکردوین و چەند رۆژێکى دیکە دەگاتە دەستمان.

ئێستا لە بنکەى تەندروستیى بەردەڕەش تەنیا سێ کورسى گواستنەوەى نەخۆش هەن و کارى پێدەکرێت، بۆیە بەڕێوەبەرى تەندروستیى قەزاکە دەڵێت، “دەبێت بە زووترین کات چارەسەرى بکەین و ژمارەیان زیاتر بکەین”.

یەکێک لە هاوڵاتیانى قەزاکە بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت، “بە هۆى کەمى و نەبوونى کورسیى نەخۆش، زۆرجار بە باوەش نەخۆشەکەمان دەبەینە لاى پزیشک”.

لە قەزاى بەردەڕەش دوو بنکەى تەندروستى هەیە، یەکێکیان خازرە و ئەوەى دیکە بەردەڕەش، لە کاتێکدا ژمارەى دانیشتووانى دەگاتە نزیکەى 160 هەزار کەس.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

قوتابیانی قوتابخانەیەکی بەردەڕەش هەموویان عەلاگە و پە...

قوتابیانی قوتابخانەیەکی بەردەڕەش هەموویان عەلاگە و پەرداخیان پێیە