18ى مانگ هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت

دادگاى فیدڕاڵى دواخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوکى رەتکردەوە

964+

وریا فەتاح

دادگاى فیدڕاڵى سكالاى دواخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوکى رەتکردەوە و رۆژى 18ى ئەم مانگە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانە لە عێراق بەڕێوەدەچێت، بە کەرکوکیشەوە.

نوێكرایه‌وه‌ …..
لەبارەى بڕیارەکەوە، دیلان غەفور، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران کە هاوکات نوێنەرى کەرکوکە، بە 964ى وت “دادگاى فیدڕاڵى، هەردوو سکاڵاکەى رەتکردەوە کە بۆ دواخستنى هەڵبژاردنى پارێزگاى کەرکوک، لەلایەن دوو کاندیدى عەرەب و تورکمانەوە، تۆمارکرابوو”.
لەبارەى ناوەڕۆکى بڕیارەکەشەوە ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، تائێستا ناوەڕۆکەکەى نازانن، بەڵام رەتکراوەتەوە و وتیشی “رۆژى 18.12.2023 هاوشێوه‌ى سەرجەم پارێزگاکانى عێراق، هەڵبژاردن لە کەرکوکیش ئەنجام دەدرێت”.

بڕیارەى رۆژى 18.12.2023 هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق، بەبێ هەرێمى کوردستان ئەنجام بدرێت، ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوکیش لە 15 کورسى پێکدێت و کورسییەکیش تایبەتە بە کۆتاى مەسیحییەکان.