مەسیحی و موسڵمانەکانیش سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ ئەم جەژنە

نرخی دار و کەلوپەلی کریسمس گران بووە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئامادەکارییەکانی جەژنی کریسمس نرخی کەلوپەلی تایبەت بەو جەژنەی گران کردووە، لە عەنکاوە لە ئێستاوە خۆیان بۆ ئەو بۆنەیە ئامادە دەکەن.

سەبری محه‌مەد، تەمەن 80 ساڵان ماوەی 30 ساڵە دوکانی جوملەی هەیە، بە 964ی وت “یەکەم کەس بووم لە عەنکاوە ئەم جۆرە کەلوپەلانەی تایبەت بە جەژنی کریسمسم هێنا، ساڵانە لە سەرەتای مانگی 12 خەڵک روو لە دوکانەکەم دەکەن”.

بەقسه‌ی ئەو دوکاندارە، جگە لە مەسیحییەکانی عەنکاوە، موسڵمانانیش داری کریسمس و کەلوپەلە تایبەتەکانی دیکەی بەم بۆنەیە، دەکڕن و ئەوانیش گرنگی بە رازاندنەوەی ماڵ و کافتریا و شوێنەکانی خۆیان دەدەن.

ئەو دارەی کە تایبەتە بەم بۆنەیە، پێی دەوترێ (دارولحەیات)، نرخەکانیان لە 10 دۆلار تا 300 دۆلار دەروات.

یەکێک لە خاوەن ماڵەکان لە عەنکاوە، بە 964ی وت “ئەم جەژنە لای ئێمە زۆر پیرۆزە و هەمیشە ساڵانە بەم بۆنەیەوە ماڵەکانمان دەڕازێنینەوە.”

جەژنی كریسمیس بەپێی رۆژژمێری کڵێسای ئەرمەنی ئەپۆستۆلیک دەکەوێتە رۆژى 25ـى كانوونى یه‌كه‌می هەموو ساڵێک، بەڵام بەپێی رۆژژمێری کڵێسای ئارتۆدۆکسی لە رۆژى 2ـى كانوونى دووه‌م واتا لە سەرەتای ساڵی نوێ تاوه‌كو رۆژى 7ـى كانوونى دووه‌م، بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە: موحسین عومەر

بازاڕی کریسمس لە سلێمانی کرایەوە

بازاڕی کریسمس لە سلێمانی کرایەوە