964+
تەنیا یەکێکیان دەستگیرکراوە
تەقەكەرەكەی رووداوی بنكەی پۆلیسی تاسڵووجە دەستگیركرا
964+
فەرهاد حەسەن
بەپێی زانیارییەكانی 964، پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارەكەی رووداوی تەقەكردن لە بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەی دەستگیركردووە.
دوای ئهوهی دوێنێ یهكشهممه، چەند كهسێک دەبێتە دەمەقاڵێیان لەگەڵ دوو لە پۆلیسەكانی بنكەی تاسڵوجە، دوای تەقەکردن دوو پۆلیس برینداربوون، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە كەسێك بە تۆمەتی تەقەكردنەكە دەستگیركراوە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی تاسڵوجە دەستگیركردنی ئەو كەسەی بۆ 964 دووپاتكردەوە و ئاماژه بهوهشكرد، تۆمەتباری رووداوەكە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 – 31 بەندكراوە و لێكۆڵینەوە له رووداوهكه بەردەوامە.
وتیشی “ئێستا تۆمەتبارەكە لە بنكەی پۆلیسی تاسڵووجە بەندكراوە”.