قبوڵ دەکرێت؟

به‌ فه‌رمی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

كه‌مێك پێش ئێستا وه‌لیدعاره‌ب سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ 964ی راگه‌یاند، عه‌باس عوبێد ده‌ستی له‌ مه‌شقی یانه‌ی هه‌ولێر كێشایه‌وه‌.

وتیشی، “به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ قبوڵ ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویستی به‌ بڕیاری ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌یه‌”.

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ ئێستاوه‌ به‌ دوای راهێنه‌رێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی عه‌باس بگرێته‌وه‌.

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ 8 یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا ته‌نیا 7 خاڵی هه‌یه‌.

یانه‌ی هه‌ولێر شه‌وی رابردوو له‌ یاریگه‌ی خۆیدا له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به‌ 1-4 گۆڵ به‌ یانه‌ی جه‌وییه‌ دۆڕا و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی له‌سه‌ر تیپه‌كه‌ و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ دروست كرد و جه‌ماوه‌ری یانه‌كه‌ داوای گۆڕانكاری و چاكسازی ده‌كه‌ن.

هەولێر دۆڕا و جەماوەرەکەی ناڕازین

هەولێر دۆڕا و جەماوەرەکەی ناڕازین