بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی. وێنە: 964
باڕکۆدێک سکان بکەن
پاسپۆرتی سلێمانی: بۆ سەرەگرتنێک 100 هەزار دینار مەدەن
964+
ژووری هەواڵ
لەمەودوا ئەگەر بتەوێت سەرە بگریت بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، پێویستە بارکۆدێک سکان بکەیت، ئەگەرنا دەبێت 100 هەزار دینار رسومات بدەیت.
بارکۆدەکە دەتباتە سەر وێبسایتێک کە رۆژەکانی هەفتەی تێدایە، هەر رۆژێکت بوێت بۆ سەرەگرتن، دەتوانیت هەڵبژێریت تا ئەو رۆژە بچیت بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتەکەت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10.12.2023، عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە 964ـی وت، “سەرەگرتن لە رێگەی بارکۆدەکە زۆر ئاسانە و ئیشی پێنج خولەکە، کاتێک رۆژ و کاتژمێری سەرەگرتن هەڵدەبژێریت، نامەیەک دێتەوە بۆ مۆبایلەکەت و پێت دەڵێت تۆ فڵان رۆژ و کاتژمێرت هەڵبژاردووە”.
سەرەگرتن لە شەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى بەدواوە، لە دواى کاتژمێر 9:00ـى شەو دەستپێدەکات.
پێشتر هاوڵاتیان روویان دەکردە دوکانەکان و نووسینگەکان بۆ سەرەگرتن، پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، پشت بە ئەو شێوازە مەبەستن، چونکە 100 هەزار دیناری تێدەچێت.
وێنەی بارکۆدەکە: