964+
بکوژ و کوژراو ناسیاوی یەکترن
پیاوێکی تەمەن 64 ساڵ کوژرا
964+
هۆگرعەدنان – چەمچەماڵ
نیوەڕۆى ئەمڕۆ، لەشەری نێوان دوو هاوڵاتی لە ناحیەى تەکیە، بەهۆیەوە پیاوێکى تەمەن 64 ساڵ کوژرا.
بەپێى ئەو زانیارییانەى 964 لە زارى سەرچاوەیەکى ناو پۆلیسى چەمچەماڵ دەستیکەوتووە، بکوژ و کوژراو دراوسێ و خزمى یەکترن و روداوەکەش کاتژمێر 12:00ى نیوەڕۆى ئەمڕۆ روویداوە.
بەپێى زانیارییەکان، کوژراو پیاوێکى تەمەن 64 ساڵە و بکوژەکەش رایکردووە و تائیستا دەستگیر نەکراوە.
لاى خۆیەوە د.شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە964وت، “کوژراو ئاسەوارى گولـلە بەسەر جەستەوەیەتى و پێش ئەوەى بگەیەنرێتە نەخۆشخانە، گیانىلەدەستدابوو”.
لەئێستادا تەرمەکە رەوانەى پزیشکى دادى چەمچەماڵکراوە و دواى توێکارى رادەستى کەسوکارى دەکرێتەوە.
سەرچاوەکەى پۆلیسیش لەبارەى هۆکارى کێشەکەوە، بۆ 964 دەڵێت، “جارێ لەسەرەتاى لێکۆڵینەوەکاندان و ناتوانین هۆکارەکەى دیارى بکەین، بەڵام پێدەچێت کێشەى کۆمەڵایەتى لە نێوانیاندا هەبوبێت”.
پێداچونەوە؛ وریا فەتاح