مۆڵەتەکانیان پوچەڵ دەکرێتەوە

هۆشدارى دەدرێت بە کۆمپانیا و نوسینگەکانى دەڵاڵى

964+

وریا فەتاح

کۆمپانیا و نوسینگەکانى دەڵاڵى ئاگادار دەکرێنەوە کە بۆیان نیە مۆڵەتەکانیان بەکرێ بدەن و لە ئەگەرى نوێنەکردنەوەى مۆڵەتەکانیان هەڵدەوەشێنرێتەوە.

بەپێى ئەو ئاگادارییەى، ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە و ئاراستەى کۆمپانیا و نوسینگەکانى دەڵاڵى کردووە، تێیدا هاتووە، “هیچ کەس بۆى نییە مۆڵەتەکەى بەکرێ بدات”.

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێى مادەى ژمارەى 15ى یاساى دەڵاڵى، ئه‌گه‌ر دەڵاڵ مۆڵه‌ته‌كه‌ى له‌ ماوه‌ى 45 رۆژ دواى به‌سه‌رچوونى ماوه‌كه‌ى نوێ نه‌كاته‌وه،‌ ناچار ده‌كرێت به‌ هه‌ژماركردنى دووقاتى ره‌سمى دارايى مۆڵه‌ته‌كه‌ى.

هۆشداریش دراوە، نوێ نه‌كردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى ده‌ڵاڵى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ به‌دواى يه‌كتریدا، به‌سه‌رپێچى هه‌ژمار ده‌كرێت و مۆڵەتەکەى پوچەڵ دەکرێتەوە.

بیست هەزار شوقەکە خاوەنی نوسینگەکانی خانوبەرە دەنێرێت...

بیست هەزار شوقەکە خاوەنی نوسینگەکانی خانوبەرە دەنێرێتە ماڵەوە