نوێکراوەتەوە

راستی روودای تەقەکردنەکەی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە چۆن بووە؟

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە شەڕە تەقە دروست بووە و دوو پۆلیس بریندارن.

سەرچاوەیەك لەناو بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە بە 964ـی وت، پێنج كەس بە جلوبەرگی مەدەنی، سەردانی ئەو بنكەیەیان كردووە بەمەبەستی بینینی ئۆتۆمبێلێكیان كە ماوەیەك لەمەوبەر بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی “له‌لایه‌ن بەرپرسی بنكەكەوە بەو كەسانە وتراوە كه‌ تەنیا یەكێكیان له‌گه‌ڵ وەستایەکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلدا بچن و سەیری ئۆتۆمبێلەکە بکەن، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیانكردوه‌ته‌وه”‌.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی دەبێتە دەمەقاڵێ لەنێوانیان سێ لەو پێنج كەسە چەكیان پێبووە تەقەیان كردووە، لەئەنجامدا دوو لە پۆلیسەكانی بەردەگای ئەو بنكەیە بریندار دەبن و هەر پێنج كەسەكەش هەڵدێن .