بە 16 زمانی جیاواز

34 وڵات بەشداری فێستیڤاڵی فیلمی دهۆکیان کردووە

964+

ژووری هەواڵ

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی وتەبێژی فێستیڤاڵی فیلم لە دهۆک باسی دەکات، لە 34 وڵاتەوە فیلم بەشداریان کردووە، 50 فیلمی کوردی و 66 فیلمی بیانی نیشاندەدرێت، هاوکات فیلمە کوردییەکان لەلایەن لیژنەی دادوەری ناوخۆییەوە بڕیاری لێدەدرێت و فیلمە بیانیەکان ئۆفیسێکی فیلم لە ئەڵمانیا بڕیاری لێدەدات.

مەسعود عارف وتەبێژی فێستیڤاڵی فیلم لە دهۆک بۆ 964 دەڵێت، ئەمساڵ ناوی فێستیڤاڵەکەی کراوەتە “زمانی دایک” ئەمەش وەک ناسنامەی پاراستنی زمانی کوردی، هەر بۆیە فیلمەکان بە 16 زمانی جیاواز گەیشتووەتە فێستیڤاڵەکە.

دەرهێنەری فیلمەکە: بێ سەروبەری بە فێستیڤاڵەکەوە دیارە...

دەرهێنەری فیلمەکە: بێ سەروبەری بە فێستیڤاڵەکەوە دیارە، بەڵام خۆشحاڵبووم هاتم