کۆمەڵێک ماتۆڕ دەردەکەون - وێنە:964
بە 450 هەزار خۆیان تۆماربکەن
قایمقامی خانەقین: یەک مانگ مۆڵەتی ماتۆڕەکانی دیلیڤەرییە
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
وەزارەتی ناوخۆی عێراق له‌مه‌بەدوا رێگه نادات ماتۆڕه دلیڤه‌رییه‌كانى خانه‌قین به‌هه‌وه‌سی خۆیان له جاده‌كان بسوڕێنه‌وه و ده‌ڵێت، ده‌بێت مۆڵه‌ت وه‌ربگرن.
ماتۆڕه دلیڤەرییەکان ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه، كه پێیان ده‌ڵێن، بێ مۆڵەت یاخود بێ سەرەتا.
ئەمڕۆ شەممە 9.12.2023 قایمقامی خانەقین مۆڵەتێکی کاتی بۆ دروستکردن كه تاوه‌كو کۆتایی ئه‌م مانگه رێگه‌یان پێ بدرێت، كاری خۆیان بكه‌ن.
دلێر حه‌سه‌ن سایه، قایمقامی خانەقین بە 964ـی وت، “له مۆڵەته کاتیه‌كه، داوامان لە پۆلیسی خانەقین کردووە، بۆ ماوەیەکی کاتی ئەم ماتۆڕانە لە کار نەکرێن، تا دۆزینەوەی رێکارێکی گونجاوتر بۆیان”.
محەمەد عەلی شۆفێرێکی دیلیڤەرییە و بە 964ـی وت، تۆمارکردنی ماتۆڕەکان و دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری بارگرانییەکی ترە و بڕە پارەیەکی زۆری تێدەچێت، لە هەمان کاتدا سەرجەم ئەوانەی کاری دیلیڤەری دەکەن لە چینە هەژارەکەن.
وتیشی “ئەو بڕە پارەیەی بۆ تۆماركردنى ماتۆڕه‌كان داندراوه 450 هه‌زار دیناره، له‌كاتێكدا نرخى ماتۆڕ 200 هه‌زاره”.
ژمارەی ماتۆڕه دیلیڤەرییەکان لە خانەقین دیار نییه چه‌ندن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و مۆڵه‌ت پێدانه ژماره‌شیان ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ند كه‌سن ئەوانەی له‌رێگه ئه‌و ماتۆڕسکیلانە كارى دلیڤه‌رى ده‌كەن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا
ماتۆڕەكانی دیلیڤەری كۆنترۆڵ دەكرێن
لە دەربەندیخان ئەو ماتۆڕسکیلانە تۆمار دەکرێن کە بۆ کار بەکاردەهێندرێن
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن